
کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەلووچ لە بەهۆی بێڕیزیکردنی گرێبەستکاری شیرکەتی "پارس" کۆبوونەوەیەکیان پێک هێنا و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکاران لەو کۆبوونەوەیەدا داوایان لە "موجتەبا خودا ڕەحمی" گرێبەستکاری شیرکەتی پارس کردووە بەهۆی ئەوەیکە بێڕێزی بە کرێکارەکان کردووە، دەبێ کارەکە بەجێ بهێڵێت و مافی ئەوەی نییە لەسەر کارەکەی بەردەوام بێت.
کرێکاران لەو کۆبوونەوەیەدا هەروەها وتوویانە، سەرەڕای بێڕێزیکردن ئەوە چەندین مانگه کە مووچەیان پێ نەدراوە.
ناڕەزایەتیی کرێکاران لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا، هەروەها بەردەوامە و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، لە جیاتی چارەسەرکردنی کێشەکانیان، هەڕەشەیان لێ دەکەن و دەسبەسەریان دەکەن.
کرێکاران لە کۆمەڵگای ئێران یەکێک لەو چین و توێژانەن، کە لەلایەن کاربەدەسانی ڕێژیمی ئێرانەوە هیچ گرنگییەکیان پێ نەدراوە و بەردەوام لە ژێر هەڵاواردنی چینایەتی و ئابووریدان، لە حاڵێکدا چەرخی بەرهەمهێنانی بوارە جۆراوجۆرە پیشەیییەکان بە ڕەنج و زەحمەتی ئەم چینە دەسووڕن.