کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک یاسادانەری ئامریکایی داوای وەرگرتنەوەی مۆڵەتی ئەمنییەتیی ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا دەکەن

11:33 - 22 بانەمەڕ 2721

ڕۆژنامەی "واشنتۆن فری بیکێن" ڕایگەیاندووە ژمارەیەک لە یاسادانەرانی ئامریکا داوایان لە وەزارەتی دەرەوە کردووە کە مۆڵەتی ئەمنییەتیی "ئاریانە تەباتەبایی" ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی بایدن وەرگرێتەوە.

"جێف وێن درۆ" نوێنەری کۆماریخوازی ئەیالەتی نیووجێرسی وتوویەتی: "من تێناگەم ئێمە دەبێ بۆچی کەسێک دامەزرێنین کە بە ڕوونی دەزانین پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ ڕێژیمی  ئێران هەیە و ئێستا بەرپرسایەتییەکی وەرگرتووە کە زانیاریی زۆر نهێنیی لەبەردەستدایە".

ئەو نوێنەرانەی وەزارەتی دەرەوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا داوایان کردووە کە زانیارییە ئەمنییەتییەکانی پەیوەندیدار بە تەباتەبایی ڕوون بکەنەوە و سەبارەت بە ڕابردووی ناوبراو لێکۆڵینەوە بکەن.

ئەو نوێنەرانه وتوویانە ژمارەیەک لەو کەسانەی کە بایدن بۆ کار لە کابینەی خۆیدا هەڵیبژاردوون پەیوەندیی کێشەسازیان لەگەڵ توندئاژۆکان و ڕێژیمی دژە ئامریکایی ئێران هەیە.