کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنان لە کوردستان و ئێران گاڵتەیان بە گەڵاڵەکانی ڕێژیم دێت

12:12 - 18 پووشپەڕ 2722

لە ماوەی ڕابردوودا ڕێژیم لە سەرتاسەری ئێراندا بە زۆرەملێ دەیەوێت گەڵاڵەی "حیجاب" بەسەر ژناندا بسەپێنێت.

سەبارەت بەو گەڵاڵەیە ژنان ناڕەزایەتییان نیشان داوە و بەڕێوەبردنی ئەو گەڵاڵەیە و سنووردارکردنی ئازادییەکانی ژنانیان مەحکووم کردووە.

هەر لەو ڕاستایەدا لە ماوەی ڕابردوودا لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان و ئێران مۆرەکانی ڕێژیم دەستیان داوەتە سووتاندن و شێواندنی ژینگە.

هەر سەبارەت بەو بابەتە ژنان لە زۆرێک لە ناوچەکان هەم لە بابەت سووتاندنی دارستانەکان و هەم لەبابەت بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی زۆرەملێی حیجاب ناڕەزایەتییان نیشان داوە و گاڵتەیان بە گەڵاڵەی ڕێژیم کردووە و وتوویانە کە ڕێژیم لە جیاتی پێشگیریکردن لە سووتانی دارستانەکان گیری داوە بە سەرپۆشی ژنان.