کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنان نیوەی هەژارترین سەرپەرستەکانی ئێران پێک دەهێنن

11:51 - 27 رەزبەر 2721

بەپێی نوێترین ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران لە ٢٥ ملیۆن و ٦٨٥ هەزار سەرپەرستی بنەماڵەکان، نزیک ٣ ملیۆن و ٥١٧ هەزار کەس لەوان ژنن کە نیوەی سەرپەرستی بنەماڵەکانی دەهەکی یەکەم پێک دەهێنێن.

بەپێی ئەو ئامارە فەرمییە لەنێوان دەهەکەکاندا، سەرپەرستی بنەماڵەکانی دەهەکی یەکەم نزیک بە ٤٥ لەسەدیان هەژارن. لە دەهەکی دووەم ٢٢.٢ لەسەد، لە دەهەکی سێهەم ١٦.٩ لەسەد، لە دەهەکی چوارەم ١٢.٦ لەسەد و لە دەهەکی پێنجەمیش ٩.٦ لەسەدی سەرپەرستی بنەماڵەکان ژنن، هەروەها لە دەهەکی شەشەم تا دەهوم ٨ تا ١٠ لەسەدی سەرپەرستی بنەماڵەکان ژنن.

ڕێژەی بەرزی ژنانی سەرپەرست لەو ڕاستایەدا گرینگە کە لە قۆناغی کۆرۆنادا ئەو ژنانەی پیشەیەکیان هەبووە و سەرپەرستی بنەماڵەش بوون زۆرترین زیانیان لە کەمکردنەوەی حەقدەست و بێکاری لە ناوەندە ئابوورییەکان بینیوە.