کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنانی دێموکرات لە بانە پەیامی پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژیان بۆ حیزبی دێموکرات نارد

18:06 - 25 گەلاوێژ 2720

به‌بۆنه‌ی ٢٥ی‌ گەلاوێژ ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی‌ دامه‌زراندنی‌ حیزبی‌ دێموکراتی کوردستانی ئێران، ژنانی‌‌ دێموکرات له‌‌ بانه،‌ په‌یامێکیان بۆ حیزبی دێموکرات نارد‌ووە و وێڕای‌ نوێکردنه‌وه‌ی‌ په‌یمانی‌ وه‌فاداری ‌‌و پیرۆزبایی‌ جێژنی‌ ٢٥ی‌  گه‌لاوێژ، ئاماده‌یی‌ خۆیان بۆ جێبه‌جێکردنی‌ بڕیاراتی‌ حیزبی‌ دووپات کردەوه‌.

ده‌قی‌ په‌یامه‌که بەم چەشنەیە‌:

ئێمه‌ کۆمه‌ڵێک له‌ ژنانی‌ ئه‌ندامی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران له‌ بانه‌ی‌ سه‌ربه‌رزه‌وه‌ بەبۆنەی ٧٥ــه‌مین ساڵڕۆژی‌ دامه‌زراندنی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران پیرۆزبایی له‌ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان‌ و ڕێبوارانی‌ ڕێبازی‌ دێموکرات دەکەین.

له‌ ٧٥ ساڵ‌ خه‌باتی‌ بێوچانی‌ حیزبه‌که‌مان ژنانی‌ کورد هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕۆڵێکی‌ گه‌وره‌یان گێڕاوه‌، چ وه‌ک پێشمه‌رگه‌، چ وه‌ک که‌سوکاری‌ پێشمه‌رگه ‌‌و هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا ده‌یان ژن له‌ ڕیزه‌کانی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران شه‌هید ‌و گیانی‌ خۆیان به‌ختی‌ ئامانجه‌کانی حیزب ‌و ئازادیی نیشتمان کردووه‌.

ئێمه‌ ژنانی‌ دێموکرات له‌  بانه‌ وه‌ک ئه‌ندامانی‌ نهێنیی حیزب، وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ دووباره‌، په‌یمانی‌ وه‌فاداری‌ له‌گه‌ڵ‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران نوێ‌ ده‌که‌ینه‌وه‌‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نین وه‌ک هه‌میشه‌ ئاماده‌ی‌ جێبه‌جێکردنی‌ بڕیاراتی‌ حیزبه‌که‌مانین ‌و شان به شانی‌ پیاوانی‌ کۆمه‌ڵگا، درێژه‌ به‌ خه‌بات ده‌ده‌ین.

بژی‌ حیزبی‌ دێموکرات، نیشانده‌ری‌ ڕێی‌ خه‌بات

بڕووخێت ڕێژیمی‌ تێرۆریستیی‌ ئێران

ژنانی‌ دێموکرات له‌ شاری‌ بانه‌

گه‌لاوێژی‌ ١٣٩٩