کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنانی پێشمەرگەی شار سەردانی دایکانی پێشمەرگەیان کرد

11:08 - 21 بەفرانبار 2720

کۆمەڵێک لە ژنانی پێشمەرگەی شار لە شاری "پیرانشار" بە مەبەستی ڕێزگرتن لە دایکانی پێشمەرگە سەردانی ئەوانیان کردووە و لقی گوڵ و جامانەیان پێشکەش بەو دایکانە کردووە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی  بەفرانبار ژنانی پێشمەرگەی شار لە سەردانێکدا بۆ لای دایکانی پێشمەرگە بە دانی چەپکه گوڵ و جامانه، بۆ ڕێزگرتن لە گەورەیی و ئەمەگناسیی ئەو دایکە بوێرانە ڕێزیان لەو دایکە قارەمانانە گرت.

ئەو دایکانە کە هەموو کات هەست بە شانازی دەکەن بە بوونی ڕۆڵەکانیان لەنێو جەرگەی خەباتدا؛ بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەسخۆشی و ماندوونەبووینیان لێ کرا.

ژنانی پێشمەرگەی شار بە خۆشحاڵیەوە لەلایەن ئەو دایکانەوە پێشوازییەکی گەرم و گوڕیان لێ کرا.