کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنانی کورد پێشەنگن

12:59 - 24 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ژنانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ڕیزەکانی خەباتدا پێشەنگن و بەردەوام بەرەنگاری سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی بانەمەڕ، لە دوای بانگەوازی ژنان لە شاری سنە؛ مەڕاسمێک بۆ مەحکوومکردنی "قەتڵی نامووسی و خۆکوژیی ژنان لە کوردستان" بەڕێوە چوو.

بەشداربووانی ئەو مەراسمە لەسەر مەزاری دوو خوشکی نایسەری بە ناوەکانی "پەریا (شایستە) و ئەسرا ئەمینی" بەڕێوە چوو،

لە سەرەتای ئەو مەراسمە مەئموورانی ‌هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم کە نزیک چوار ماشین دەبوون، لە شوێنکە جێگیر بوون و هێرشیان کردە سەر کۆبوونەوەی ژنان کە لەگەڵ دژکردەوەی توندی ژنانی بەشدار بەرەوڕوو بوونەوە.

دوای ئەوەی کە هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم نەیانتوانی پێش بە بەڕێوەچوونی ئەو مەراسمە بگرن، بەشداربووان بە ڕاگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی ڕێزیان لە قوربانییانی توندوتیژی لەگەڵ ژنان گرت.

هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، بەیانییەک ئامادە کرابوو کە بڕیار بوو لە لایەن یەکێک لە بەشداربووانەوە بخوێندرێتەوە کە یەکێک لە ئەفسەرەکانی ڕێژیمی ئێران هێرشی کردە سەر ئەو بەشداربووە و پێشی بە خوێندنەوەی بەیانییەکە گرت.

دواتر هێزەکانی ڕێژیم بەشداربووانیان بڵاو پێ کرد و لە گۆشەیەکی گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی مەراسمەکە بە خوێندنەوەی بەیانییەکە کۆتایی پێ هات.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕ، شایستە و ئەسرا ئەمینی، دانیشتووی گەڕەکی نایسەر لە لایەن باوک و برایەکیانەوە کوژران.