کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنانی کوردستان لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی ناکەن

11:59 - 1 رەشەمه 2719

شانۆی هەڵبژاردنەکان کە ڕۆژی هەینی بەڕێوە دەچێت ژنان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات داوایان لە خەڵک کردووە کە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن.

لە شنۆ ژنانی تێکۆشەر بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی داوایان لە خەڵک کردووە بەشداریی لەو شانۆیەی ڕێژیمی ئێراندا نەکەن.

ژنان لە شاری شنۆ لە پەیامێکدا بڵاویان کردووەتەوە، ئێمە وەکوو ژنانی شاری شەهیدپەروەری شنۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە بەربژێرەکانی ڕێژیم، خیانەت بە خوێنی ئازادیخوازانی ئەم خاکە دەزانین.

هەروەها بڵاویان کردووەەتەوە، بەشداری لە هەڵبژاردنی دەسەڵاتی دز و گەندەڵدا ناکەین.