کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێک بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکەکان لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لەدەست دا

12:12 - 13 بانەمەڕ 2722

ڕێكەوتی ١٠ی بانەمەڕ لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ ژنێک نەشتەرگەریی "دیسکی کەمەر"ی بۆ دەکرێت بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکان لەسەر تەختی نەشتەرگەرییەکە دەکەوێت و گیانی لەدەست دەدات.

شوناسی ئەو ژنە "مەنیجه ئەشکەوتی" کچی "مەحموود و زەینب" خەڵكی گوندی "قزڵقۆپی" سەر بە شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو خێزانی "ڕەحیم ڕۆستەم داستانـ"ـە و خەڵکی گوندی گوندی سەوجە سەر بە "شنۆ"یه.

ئەو ژنە تەمەنی ٦٠ ساڵ بووە و لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە نەخۆشیی "دیسکی کەمەر"ی دەبێت و لەو نەخۆشخانەیه نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

پزیشکەکان دوای نەشتەرگەری دەیانهەوێ بیبەنە بەخش، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی لەدەستیان بەر دەبێتەوە و هە ئەو کات گیانی لە دەست دەدا.

تەرمی ئەو ژنە دواتر ڕادەستی پزیشکیی یاسایی کراوە و ڕۆژی دووشەممە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.