کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێک لە سیستان و بەلووچستان بەهۆی بێئاوییەوە خۆی کوشت

12:16 - 30 رەزبەر 2720

ژنێکی خەڵکی "چابەهار" سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەهۆی ئەوەی ئاوی خواردنەوەیان نەبوو بە منداڵەکانی بدات، ناچار بووە لەشفرۆشی بکات و لە دوای ئەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

"مەحیەدین سەعیدی" نوێنەری ڕێژیم لە "چابەهار" لە کۆبوونەوەیەکی مەجلیسی ڕێژیمدا وتوویەتی: "ژنێک شەریفتر و پاکتر لە وەزیر و سەرکۆمار لە بەلووچستان بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ منداڵەکانی، ناچار بووە لەگەڵ پیاوێک بخەوێت و لە دواییدا خۆی بکوژێت".

ئەو تراژدیایە ئەوپەڕی دۆخی خراپیی ژیان لە ئێران نیشان دەدات کە بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە ناچارن هەر کارێک بکەن.

کێشەی ئاوی خواردنەوە هەموو ئێرانی گرتووەتەوە و هەتا بێت ئەو کێشەیە بەربڵاوتر و قووڵتر دەەبێتەوە.