
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە میدیاکانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی ١٦ی ڕێبەندان، پیاوێکی لاو لە "ئەحواز" سەری هاوسەرە ١٧ ساڵەکەی خۆی بڕیوە و پاشان سەری هاوسەرەکەی بەدەستەوە گرتووە و بەنێو خەڵکدا و بە پێکەنینەوە سووڕاوەتەوە پاشان لە دوای چەند خولەک هەڵاتووە.
ئەو پیاوە بکوژە لەگەڵ براکەی کە لەو کوشتنەدا هاودەست بووە دەسبەسەر کراون و داوی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ژنە کوژراوەکە لە دوای ئەوەیکە هەڵاتووە بۆ "تورکیە" لەلایەن مێردەکەیەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران و کوشتوویانە.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی هاوشێوە ڕووی داوە کە ژنان لە کۆمەڵگادا لەلایەن پیاوان دەکوژرێن.
ئەو توندوتیژییە نامرۆڤانەیە دژی ژنان لە کۆمەڵگادا بۆ سیاسەت و نەهادینەکردنی یاسای دژە ژنی ڕێژیمی ئێران دەگەڕێتەوە.