کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی ئامریکایی بەهۆی قاچاخی کەرەستەی فڕۆکە بۆ ئێران بە ١٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا

12:20 - 16 رەزبەر 2720

"جوویس ئەلیاباچووس" هاووڵاتییەکی ئامریکایی، لەلایەن دادگاکانی ئامریکاوە بەتۆمەتی ناردنی ٢ ملیۆن دۆلار کەرەستەی فڕۆکە بۆ ئێران، ١٨ مانگ حوکمی زیندانی بۆ بڕایەوە.

قازیی فیدراڵی ئامریکا ڕایگەیاندووە، "ئەلیاباچووس" دانی بە تاوانەکەی خۆیدا ناوە کە لەگەڵ چەند دەڵاڵێکی ئێرانیدا زیاتر لە ٢ ملیۆن دۆلار کەرەستەی تایبەت بە فڕۆکەیان بۆ ئێران قاچاخ کردووە.

"ئەلیاباچووس" تەمەنی ٥٣ ساڵە و خەڵکی "مۆریس تاون" لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئامریکایە.

پێشتریش دادگای فیدراڵی ئامریکا چەندین کەس و لایەن و شیرکەتی وڵاتەکەی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕێژیمی ئێران سزا داوە یان زیندانیی کردووە.