کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی تێکۆشەر لە شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد

13:08 - 11 رێبەندان 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندان دایە "گوڵیزار عەلی پوور" کچی "مەناف و خاتوون"  لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی خەڵکی "ئەمیراباد"ی شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

دایە "گوڵیزار" ژنێکی تێکۆشەر و نەترس بوو. لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان گەڕایەوە نێوخۆ خزمەتێکی زۆری بەم حەرەکەتەی حیزب و بەتایبەت پێشمەرگەکان کرد.

ناوبراو بە دەیان جار یارمەتیدەری پێشمەرگە لەنێو جەرگەی ڕێژیم دابووە. لە بواری دابینکردنی شوێنی حەسانەوە و دەرمان و چارەسەریی پێویست بۆ پێشمەرگەکان ئەو پەڕی هەوڵ و تێکۆشانی خۆی ئەنجام داوە.

دایە "گوڵیزار" دوای چەند مانگ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی ڕۆژی هەینی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

باوکی ناوبراو لە ساڵەکانی ١٣٥٨ هەتا ١٣٦١ی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

ناوبراو هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە و خزمەت بە حیزبەکەی وەک ئەرکێکی نەتەوەیی چاو لێ دەکرد.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.