کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی تێکۆشەر لە شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:12 - 16 رێبەندان 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٥ی ڕێبەندان دایە "ڕوقیە حاجی سەوجه" کچی حاجی "کەریم و شەمام" ژنێکی تێکۆشەر لە گوندی ئاڵیاوێی شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ڕێکەوتی١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٢٢ی هەتاوی لەدایک بووە. لە کاتی خۆیدا جیا لەوەیکە یارمەتیدەری پێشمەرگە بووە چەندین جاریش تیمە تەشکیلاتییەکان کە ئاشکرا بوونە لە ماڵی خۆیدا شاردووینەتەوە و نەیهێشتووە تیمەکە ئاشکرا بکرێت.

دایە ڕوقیە لە ساڵی ٩٥ی هەتاوی کە هێزی پێشمەرگە گەڕایەوە نێوخۆ بە هەر شێوەیەک پێی کرابوو یارمەتیی تیمەکانی پێشمەرگەی داوە.

ناوبراو خەسووی شەهید عوسمان مستەفا پوورە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.