کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی تێکۆشەر لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

16:45 - 3 خەزەڵوەر 2720

دایە "فاتمە چایچی" ژنێکی تێکۆشەر و حیزبدۆست لە شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەزبەر دایە "فاتمە چایچی" ژنێکی نیشتمانپەروەر لە شنۆ بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بنەماڵەی ناوبراو بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرن و هاوسەری ناوبراو ئەندامی کۆمەڵەی "ژ.ک" بووە.

ئەو ژنە تێکۆشەرە هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی هاوسەرەکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.