کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی تێکۆشەر و دڵسۆز ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:03 - 19 خەزەڵوەر 2720

دایە "خاتوون پژگووڵ" دایکی سێ تێکۆشەری کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، دایکی شەهید "ساڵح فەرهوودی" پێشمەرگەی کوردستان لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کوڕێکی دیکەی دایە "خاتوون" بە ناوی "عومەر فەرهوودی" پێشمەرگەی هێزی پێشمەرگەی  کوردستانە و چەکی بەرگری لە نیشتمانەکەی لە شان کردووە.

هەروەها کوڕێکی ناوبراو بەناوی وەستا "قادر فەرهوودی" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە دەروەی وڵات نیشتەجێیه.

شەهید "ساڵح فەرهوودی" ئەندامی نهێنی حیزبی دێموکرات بووه. دوای ئەوەیکە لەلایەن ڕێژیمی پەت و سێدراوە دەسبەسەر دەرکرێت ناوبراو لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی لە بەندیخانەی "تەورێز" لە سێدارە دەدرێت.

دایە خاتوون هەتا ئەو ساتەی ژیا هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکانییەوە دەکرد. ئەو ژنێکی نیشتمانپەروەر بوو و هەمیشە پشتیوانی لە ڕێبازی کوڕەکانی دەکرد کە بۆ کوردستان خەبات دەکەن.

تەرمی دایە خاتوون لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.