کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی تەمەن ١٧ ساڵ لەژێر ناوی \"پاراستنی نامووس\" کوژرا

16:19 - 16 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: ژنێکی تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن بنەماڵەی شووەکەیەوە بە شێوەیەکی وەحشیانە لە ناوچەی لەیلاخ کوژرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١١ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، ژنێکی تەمەن ١٧ ساڵ، بەناوی سارا ئەحمەدیان لەژێر ناوی پاراستنی نامووس، لەلایەن هاوسەر و خەسووکەیەوە بە شێوەیەکی هۆڤانە (وەحشیانە) کوژراوە.
ئەم رووداوە لە گوندی حەواجۆی سەربە ناوچەی لەیلاخ لە نزیک شاری دێولان رووی داوە.
سارا پێشتر لەمەڕ هەڵسوکەوتی نەشیاوی شووەکەی، ماوەیەک لە ماڵی بابی بووە و پاش ئەوەی کە لەلایەن بنەماڵەی شووەکەیەوە بردراوەتەوە، کوژراوە.
بەگوێرەی شایەتحاڵانی رووداوەکە بە ئاسن سەر و سیمای ناوبراو تێکشکێنراوە و شوێنی شکان بە جەستەیەوە دیار بووە.
هاوسەری سارا بەناوی پ و کارمەندی موخابراتی شاری قوروە، پاش ئەم رووداوە بە دانانی بارمتە لە زیندان هاتۆتە دەرەوە.