کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی نیشتمانپەروەر لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

18:03 - 30 خاکەلێوه 2721

دایە "نەخشین فەقێ حەسەن" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست لە گوندی "ئیسلاملوو" سەر بە ناوچەی "دەشتەبێڵـ"ـی شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ١٣١٧ی هەتاوی لەدایک بووە.

دایە نەخشین لەنێو خەڵكدا زۆر جێگای ڕێز و حورمەت بووە. بە ھەموو شێوەیەک کە لە دەستی ھاتووە یارمەتیدەری پێشمەرگە بووە، بە نان پێدان و جل شوشتن و ھەتا شاردنەوەی پێشمەرگە.

برایەکی ناوبراویش بە ناوی "محەممەد فەقێ حەسەن" ناوسراو بە "محەممەدە شەل" پێشمەرگەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بووە.

یەکێک لە وەسییەتەکانی دایە "نەخشین" ئەوە بوو کە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ئاڵای کوردستان بە خاک بسپێردرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە نەخشین دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.