کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد

18:34 - 13 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی بانەمەڕ دایە "ئامینە پەرهیزکار" کچی مام "تەها" لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

دایە ئامینە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٣١٢ لە مەهاباد لەدایک بووە. لە سەرەتای شۆڕشەوە کە لە شارەوە شۆڕش کەوتە شاخ و لادێکان بە حوکمی ئەوەیکە دایکی پێشمەرگە بووە لە ھەر چەشنە ھاوکارییەک بۆ پێشمەرگەکان درێغیی نەكردووە.

ناوبراو ھەر شتێک کە لە دەستی ھاتبێت بۆ پێشمەرگەکانی ئەنجامی داوە.

 لە دوای خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات کە بە ڕاسان ناسراوە لە کوێستانەکان و ناوچەی مەنگوڕایەتی بەردەوام بووە لە خزمەتکردنی پێشمەرگە و ھانی خەڵکیشی داوە کە پشتی پێشمەرگە و خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بگرن.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "ئامینە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.