کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی نیشتمانپەروەر لە گوندی تەنگیسەر ماڵاوایی لە ژیان کرد

13:49 - 7 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی دایە "پەروانە مورادی"  کچی "عەزیز مورادی" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی "سنە" لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "پەروانە" ژنێکی نیشتانپەروەر و تێکۆشەر لە ناوچەکە بووە.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "پەروانە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.