کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنە هاووڵاتییەک لە مەریوان بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا

17:33 - 15 رەشەمه 2719

ژنە هاووڵاتییەکی دانیشتووی مەریوان لە دوای ئەوەیکە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا ببوو، بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەو ژنە "ع. عەلیزادە" ڕاگەیەندراوە و تەمەنی ٧٧ ساڵ بووە. ئەو ژنە هاووڵاتییە بەدزییەوە نێژراوە.

لە مەریوان دۆخی تووشبووان بە کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە حاڵەتێکی مەترسیداری بە خۆیەوە گرتووە و نیگەرانیی جیددیی خەڵکی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێژیم ئاخوندەکان لە شاری قوم بۆ مەریوان ڕادەگوازێت و لە هۆتێل و شوێنی تایبەت جێگیریان دەکات.

هاوکات لە شارەکانی کوردستان کەلوپەلی تەندروستی کەمە و خەڵک خۆیان بە شێوەی خۆبەخش دەمامک و کەرەستەی پێویست لەنێو خەڵکدا بڵاو دەکەنەوە.