کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژینگەپارێزانی پیرانشار پشتیوانی لە خەرپاپ دەکەن

14:11 - 26 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ژینگەپارێزان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات به دژی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵویست دەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار بە پاراستنی ژینگەی خەرپاپ، سەردانی ئەو شوێنانیان کردووە و بە نیسبەت سیاسەتەکانی ڕێژیم کە ئەو ژینگەیە لەناو دەبات هەڵویستیان گرت.

ژینگەپارێزان لەو شوێنە ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد و بە دژی سیاسەتی تێکدەرانەی ڕێژیم و بێ بایەخی ڕێژیم بە سەرچاوە سرووشتییەکان هەڵویستی توندیان گرتە بەر.

هاوکات ژینگەپارێزان لەو شوێنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە سیاسەیەکانی ڕێژیم بۆ بەنداوسازی شایی و گۆڤەندیان گێڕاوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی پڕۆژە عومرانییەکانی خۆیدا کە زیاتر پڕۆژەی تێکدەرانەیە و هیچ بنەمای زانستی نییە دەیانهەوێ ئاوی خەرپاپ ڕاگوازن.

ماوەیەکە کە ڕێژیم دەیهەوێ ئاوی خەرپاپ ڕاگوازێت و هاوکات بەنداوێکیش لە باوەلە دروست بکات کە دروستکردنی ئەو بەنداوە زیانێکی زۆر بە سرووشتی ئەو ناوچەیە دەگەینێت.

کارناسانی جوغرافیا لەو باوەڕەدان کە قەیرانێكی ژینگەیی لە ئێران لە ئارادایە، لایەكەوە سەرچاوەكانی ئاوی بن زەوی لە سەدا هەشتای كەڵكی لێ وەرگیراوە، لەلایەكیترەوە دارستانەكانی ئاگر تیبەردەدرێ و ئاوەكان دەگوازرێنەوە کە ئەوە هەڕەشە لە ژیان دەکات.