کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژینگەپارێزێک لە مەهاباد هەزاران ماسیی لە مەترسیی لەناوچوون ڕزگار کرد

12:48 - 2 رەزبەر 2720

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "مەلوود عەزیزی" کە چالاکێکی ژینگەپارێزییە و لە سەر تێچووی خۆی کاری ژینگەپارێزی دەکات؛ هەزاران ماسیی کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەر بووە بە کێشانی جۆگەی ئاو بۆ گۆلی ماسییەکان ڕزگار کردووە.

ئەو هاووڵاتییە لە گوندی "قۆیتەڵ" سەر بە بەخشی خەلیفان کە هەزاران ماسی مەترسی لەناوچوونیان لە سەر بووە بە تێچووی خۆی بە کەڵکوەرگرتن لە ئەتڵەسی خۆی و لێدانی جۆگە؛ ئاوی بۆ گۆلی ماسییەکان کێشاوە.

ئەو گۆلە زیاتر لە سێ هەزار ماسیی تێدا بووە کە بە هەوڵی ئەو ژینگەپارێزە مەترسیی لەناوچوونیان لە سەر نەماوە.

"عەزیزی" وتوویەتی من خۆم ئۆگریم بە کاری ژینگەپارێزی هەیە و ماوەی ٢٠ ساڵە بە شێوەی خۆڕسک کار دەکەم.

ناوبراو وتوویەتی؛ ژینگە بۆ خۆشی و شادی ئێمە ئافراندراوە و دەبێ بۆ پاراستنی تێبکۆشین.