کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژینگەی زرێبار هەڕەشەی جیدیی لەسەرە

11:47 - 6 خەزەڵوەر 2720

ژینگەی زرێبار هەر جارێک و بە شێوەیەک دەکەوێتە مەترسییەوە و دیسانەوە کەسانی سەر بە ڕێژیم دارەکانی دەوروبەری ئەو گۆلەیان بڕیوە.

بەکرێگیراوەکانی سەر بە ڕێژیم دارەکانی دەوروبەری ئەو گۆلە دەبڕن و بۆ لەنێوبردنی دارەکان دەست لە هیچ شتێک ناپارێزن.

ژینگەپارێزان باس لەوە دەکەن، بەشێکی زۆر لە دارەکانی ئەو دارستانانە لە مەریوان لەلایەن کەسانێکی سەر بە ئیدارەی ژینگەی ڕێژیم لەو شارە لەنێو دەبرێن.

لەلایەکی ترەوە کێشەی زبڵ و کۆنەکردنەوەی لەلایەن شارداریی مەریوان و بەرپرسانی ڕێژیم لەو دەریاچەیە، مەترسییەکی جیددیی تری بۆ سەر گۆلەکە دروست کردووە.

چالاکانی ژینگەیی بە هەوڵ و زەحمەتەکانی خۆیان زبڵ و خاشاکەکان فڕێ دەدەن و پاک و خاوێنیی ئەو گۆلە دەپارێزن.

لە هەوڵێكی دیکەی دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران دژی ژینگە، چەندین جۆر ماسی و گیانلەبەریان هێناوە بۆ زرێبار کە مەترسییەکی جیددین بۆ سەر ئێکۆسیستەمی گۆلەکە.