کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژینگەی کوردستان مەترسیی لەنێو چوونیان لەسەرە

17:51 - 28 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ تاڵاوی "هەشیلان" لە پارێزگای "کرماشان" ئاگری تێبەردرا و بەهۆی گیا و گوڵی زۆر ئاگرەکە هەتا هێستا نەکوژاوەتەوە.

لە ماوەی چەند حەوتوی ڕابردوودا ئەو تاڵاوە سەرەڕای هۆشداریی ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان، بەهۆی  کەمتەرخەمیی بەرپرسان وشک بووە.

هەروەها ئەمشۆ دارستانەکان و لەوەڕگەی "کێوی ڕەش و تەنگ سپۆ" لەنێوان سنووری دوو شاری "چرام و کۆهگیلوویە" سەر بە پاریزگای "لوڕستان" ئاگری تێبەردراوە و هەتا بەرەبەیانی درێژەی هەبووە.

خەڵکی ناوچە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن بەڵام هەروا درێژەی هەیە و ئاگرەکە بەرە و ناوچەی "دڵی پیرمەحمود و کێوی ڕەش" دەروات و هەتا هێستا بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی ناوچەی "تەنگ سپۆ" لە ئاگردا سووتاون.

هەر لەو پێوەندییەوە بەهۆی وشکساڵی و نەگەیشتنی ئاو بە "گۆلی بۆقان" لە گوندی "ئاڵکاوێ" سەر به شنۆ مەترسی وشکبوونی لەسەرە.

ئەو گۆلە بەهۆی هەبوونی جۆرەکانی "گیا و گوڵ" و شوێنی ژیانی گیانلەبەرانی ئاوژی و بەشێکی زۆر لەو باڵندانەیە کە ژیانیان بەو ئاوه گرێ دراوە جوانییەکی تایبەتی بەو شوێنە بەخشیوە.

لە ئەگەری وشکبوونی ئەو گۆلە سەرەڕای خەساری زۆر کارەساتێکی ژێنگەیشی لێ دەکەوێتەوە.