کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ژەنەراڵی پاییز" لە وەرزی پاییزدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:21 - 1 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: "محەممەد عومەر عوسمان" ناسراو بە "ژەنەراڵی پاییز"، شاعیری ناسراوی کورد، لەنێو ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانیدا، خۆی کوشت.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕەزبەر، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند کە "محەممەد عومەر عوسمان"، ناسراو بە "ژەنەراڵی پاییز"، شاعیری دیاری کورد، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشت.

"محەممەد عومەر"، لەساڵی ١٩٥٧ی زایینیدا لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و هەر لە سەرەتای لاویەتییەوە دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە.

ناوبراو بەهۆی ئەوەی کە شێعرەکانی تایبەت بە پاییز و گەڵاڕێزانن، بە "ژەنەراڵی پاییز" ناوبانگیی دەرکردووە.

"ژەنەراڵی پاییز"، کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی "لە غوربەتا" بڵاو کردووەتەوە.