کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژەهراویبوونی بەشێک لە خەلکی گوندی "دشە"ی شاری پاوە

12:55 - 20 خەرمانان 2721

"جەلیل باڵایی" سەرپەرەستی فەرمانداریی ڕێژیم که شاری "پاوە" ڕایگەیاندووە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانان بەشێک لە خەڵکی گوندی "دشە" بەهۆی پێسبوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو گوندە ژەهراوی بوونە و ڕەوانەی نەخوشخانە کراون.

"باڵایی" وتوویەتی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندی "دشە" لە زێرئاوی ئەو گوندە نزیکە و بەهۆی گیرانی بۆڕیی ئەو زێرئاوە بەشێک لە ئاوی زێرئاوە تێکەڵی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ئەو گوندە بووە و ئاوەکەی ژەهراوی کردووە.

ناوبراو وتوویەتی هەتا ئێستا ٣٥ کەس بەهۆی نیشانەکانی ژەهراویبوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون  لە حاڵێکدا "سەلیمی" بەڕێوەبەری تۆڕی تەندروستیی ڕێژیم لە شاری "پاوە" وتوویەتی هەتا کاتژمێر ٨ی شەو زیاتر لە ١٠٠ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەی "قودسـ"ـی پاوە کراون و زیاتر لە ٧٥ کەسیش سەردانی پزیشکی خانە تەندروستیی گوندی "دشە"یان کردووە.

میدیاکانی ڕێژیم سەبارەت بەو دۆخە ئاماری جۆراوجۆریان ڕاگەیاندووە ئامادە نین دان وەک هەمیشە دان بە ڕاستییەکان دابنێن.

لە کوردستان و ئێراندا بەهۆی ئەویکە زێرئاوەکان بە شێوەی بێهداشتی دەرناکرێت دەبنە هۆی پێسکردنی ئاوە ژێر زەوییەکان و مەترسییەکن بۆ تەندروستی خەڵک.