کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام قوربانیی دەستێنێت

18:12 - 25 خاکەلێوه 2720

لە کوردستای ڕۆژهەڵات لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕێژیمی ئێران هیچ ئیقدامێکی نەکرد و تەنیا خەڵک لە سەر تێچوو و هەوڵی خۆیان دەستیان بە پێشگیری کرد.

بەپێی ئامارەکان لە چوار پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵات ئامارەکانی کۆرۆنا بەردەوام ڕووی لە هەڵکشانە و قوربانییەکانیش بە هەمان شێوە بەرز دەبێتەوە.

پارێزگای سنه

لە پارێزگای سنه هەتا ئیستا سەرجەم ٨٣٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.

٩٦ هاووڵاتی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

شارەکانی سەقز، بانە و قوروە دۆخێکی مەترسیداریان هەیە و تەنانەت کادری دەرمانیش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

پارێزگای ئیلام

لە پارێزگای ئیلام هەتا ئێستا ٤٣٠ کەس تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونە.

٤٣ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ئامارەکانی ئەو پارێزگایە لەبارەی کۆرۆناوە بەشێوەی ڕۆژانە بڵاو ناکرێتەوە.

پارێزگای ورمێ

لە پارێزگای ورمێ هەتا ئیستا ١ هەزار و ٥٧٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.

سەرجەم ١١١ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

"جەواد ئاقازادە" سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی ورمێ بەنیسبەت بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرنا لە پارێزگایە وتبووی هەر کەس بەرپرسی گیانی خۆیەتی.

ناوبراو وتبووی، بڕیارگەلی هەڵە، کەمتەرخەمی و گوێنەدان بە تەندروستیی خەڵک لەلایەن بەرپرسانەوە هەموو خەڵکی ماندوو کردووە.

پارێزگای کرماشان

لە پارێزگای کرماشان هەتا ئێستا سەرجەم ٥٤١ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.

لەو ڕێژەیە ٤٦ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو ئامارە لەکاتێکدایە کە فەرمانداری شاری ڕوانسەر لە کۆبوونەوەیەکدا لەبارەی کۆرۆنا وتوویەتی، دۆخی کرماشان هێڵی سووری تێپەڕاندووە.

بڵاوبوونەوەی ئەو ئامارە بەپێی قسەکانی خودی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دوورە لە ڕاستی و تەنیا گۆشەیەک لە ئاماری کۆرۆنایە.