کوردستان میدیا: ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی "ڤەژینـ"ـی مەریوان، لە کۆڕێکدا، ڕێزی لە سەرکەوتووانی پۆلە فێرکارییەکانی زمانی کوردی گرت.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر، ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی "ڤەژینـ"ـی مەریوان، ڕێوڕەسمێکی بۆ فێرخوازانی زمانی کوردیی ئەو ناوەندەی بەڕێوەبرد کە سەرکەوتووانە پۆلە فێرکارییەکانی زمانی کوردییان تەواو کردبوو.
بە بەشداریی خەڵک، چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگدۆستانی شاری مەریوان و بە پێشکەشکردنی چەندین بەرنامەی جیاواز، ئەم کۆڕە بەڕێوەچوو.
لە بەشێکی کۆڕەکەدا، بڕوانامەی تەواوکردنی سەرکەوتووانەی پۆلە کوردییەکان، پێشکەش بە فێرخوازان کرا.
ناوەندی "ڤەژین" ناوەندێکی فەرهەنگی- هونەری و خەڵکییە کە گرینگی بە بیاڤی فەرهەنگ و هونەر و زمانی کوردی دەدات.