کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کادرێکی دەرمانی لە سەقز به کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

11:25 - 18 خاکەلێوه 2720

لەو ماوەیە کە کۆرۆنا لە کوردستان و ئێراندا بڵاو بووەتەوە  چەندین کادری پزیشکیی نەخۆشخانەکانی کوردستان گیانیان لەدەست داوە.

دۆخی شارەکانی کوردستان بەتایبەتی هەندێک لە شارەکانی وەک بۆکان، سەقز و بانە زۆر شپرزەیە و چەندین هاووڵاتی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان کادرێکی نەخۆشخانەی "خومەینی"ـی سەقز بە ناوی "م. ی" بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە.

هاوکات لە بۆکان چەندین کادری نەخۆشخانە به کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

نەخۆشخانەکانی کوردستان و ئێران لەگەڵ کەمیی ئیمکاناتی پزیشکی بەرەوڕوون و داواکاریی بەرپرسانی نەخۆشخانەش بۆ دابینکردنی کەلوپەلی پزیشکی بێ ئەنجام ماوەتەوە.

نەخوشخانەکانی کوردستان کە لەلایەن خێرخوازانەوە کەلوپەل و پێداویستییان بۆ کڕدراوە لەلایەن ڕێژیمەوە لە بازاڕی ڕەشدا فرۆشراوەتەوە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستاندا بەپێی ئامارێک کە ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە ٤٣ کادری دەرمانخانە بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

بەشێکی زۆر لە کادرەکانی نەخۆشخانە کە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونە بەهۆی بێ‌ئیمکاناتییەوە بووە.

ئامارێکی ڕاست لە ڕێژەی گیان لەدەستداوانی کادرەکانی نەخۆشخانە بە کۆرۆنا لەبەردەستدا نییە.