کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کادرە دەرمانییەکانی سەقز مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنایان لەسەرە

10:56 - 22 رەشەمه 2719

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، دۆخی سەقز زۆر شپرزەیە و خەڵک لەژێر هەڕەشەی جیددیی ئەو ڤایرۆسەدان.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن، بەهۆی ئەوەیکە خزمەتگوزاری و کەلوپەلی پێویستی پزیشکی بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی سەقز دابین ناکرێت، ئەگەری هەیە کادرە دەرمانییەکانی ئەو نەخۆشخانەیە تووشی کۆرۆنا ببن.

پزیشکەکان باسیان لەوە کردووە کە نەخۆشەکان بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی لە دۆخێکی دژواردا خەوێندراون.

هەتا ئێستا چەندین پزیشک لە ئاستی ئێراندا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

لە سەقز هەتا ئێستا بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە ١٥ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

هاووڵاتییان لەو شارە بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا خۆیان دەستیان کردووە بە پڕژاندنی دەرمانی دژە گەند لە شوێنە گشتییەکانی شار.

دانیشتووانی سەقز ڕایانگەیاندووە، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هیچ هەوڵێک ئەرێنی ئەنجام نادات و خەڵک خۆیان دەستبەکار بوونە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە کوردستان، دۆخی شارەکان نائاسایی ڕاگەیەندراوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەنیسبەت هەواڵ و زانیارییەکان لەبارەی نەخۆشیی کۆرۆناوە خۆ دەبوێرن و ڕاستییەکان لە خەڵک دەشارنەوە.