کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی بۆکان لە دۆخێکی شپرزە دان

12:43 - 29 جۆزەردان 2720

لە بۆکان سەرەڕای ئەوەیکە دۆخی ئەو شارە بەهۆی کۆرۆناوە لە دۆخێکی قەیرانی دایە، کادر و پێرسۆنێلی نەخۆشخانەکەش لە بەردەم مەترسیی کۆرۆنا دان.

بارودۆخی نەخۆشخانەى بۆكان بە پزشک، كادرى دەرمانى و پەرستاركانەوە زۆر شپرزەیه و کادری دەرمانی زۆربەیان تووشی کوڕۆنا بوونە.

بەپێی زانیارییەکان چەندین کادری دەرمانیی ئەو نەخۆشخانەیە لە ماڵی خۆیاندا خراونەتە دابڕگەوە.

دوکتور "قادرزادە" بەرپرسی نەخۆشخانە بڕیاری داوە تاقیکاریی کوڕۆنا لە کادری نەخۆشخانە وەرنەگرن.

هاووڵاتییان لە بۆکان باس لەوە دەکەن ئەگەر کۆرۆنا لە بۆکان کۆنترۆڵ نەکرێت کارەسات لەو شارە دەخولقێت.

لە نەخۆشخانەی بۆکان جیا لەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانە خەوێندراون، بەهۆی بێ ئیمکاناتی چەندین نەخۆش کە گومانی تووشبوون بەم ڤایرۆسەیان لەسەر بووە، ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەوتەوە.

هەروەها نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ پزیشک و پەرستارەکان خۆی کێشەیەکی دیکەیە کە بەرۆکی خەڵکی ئەو شارەی گرتووەتەوە.

زۆربەی شارەکانی کوردستان  دۆخیان قەیراناوییە و ڕێژیم هیچ هەوڵێک بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو قەیرانە نادات.