کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاراتەکایەکی ئیلامی لە ئاستی جیهانیدا پلەی قارەمانیی بەدەست هێنا

12:17 - 13 بانەمەڕ 2721

"زەبیحوڵڵا پوورشەیب" کاراتەکای ئیلامی لە کێبرکێیەکانی جیهانیی کاراتەی "وان لیسبۆن" لە وڵاتی پورتەقاڵ پلەی قارەمانیی جیهانی بەدەست هێنا.

"پوورشەیب" لە کێشی ٨٤ کیلۆدا لەو کێبرکێیانەدا بەشداریی کردبوو و لە فیناڵ دەبا لەگەڵ وەرزشوانێکی ژاپۆنی کێبرکێی کردبا بەڵام ئەو وەرزشوانە بەهۆی پێکان نەیتوانی لە بەرابەر "زەبیحوڵڵا"دا ئامادە بێت.

بەهۆی ئامادە نەبوونی ئەو وەرزشوانە "پوورشەیب" میداڵی زێڕی ئەو کێبرکێیانەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

"پوورشەیب" هەتا ئێستا چەندین قارەمانیەتیی بەدەست هێناوە، هەروەها دوو جار بە دوای یەک لە بەشی تیمیدا توانیویەتی میداڵی بڕۆنز بەدەست بهێنێت.