کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاربەدەستانی ڕێژیم لە کرماشان ئیدعا دەکەن هیچ قوتابییەک لە خوێندن بەجێ نەماوە

12:40 - 5 بەفرانبار 2720

" مەجید یەزدان پەنا " سەرۆکی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە کرماشان وتوویەتی بە سەرنجدان بەوەیکە ٣٠٠ قوتابخانە لە ٣ هەزار و ٥٠٠ قوتابخانەی پارێزگای کرماشان لە ئینتێرنێت بێبەشن بەڵام هیچ قوتابییەک لە خوێندن بەجێ نەماوە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم ئیدعای ئەوەی کردووە لەو قوتابخانانەی کە قوتابییان دەستیان بە ئینتێرنێت ناگات، مامۆستا ٢ یان ٣  ڕۆژ لە حەوتوودا بەشێوەی حزووری لە پۆلی ١٠ کەسیدا ئامادە بوون.

ڕێژیم لەهەوڵدایە بە ئامادەبوونی ٢ یان ٣ ڕۆژی مامۆستاکان لە حەتوودا وەها نیشان بدات کە خوێندن لە قوتابخانەکاندا ئاساییە.

ئیدعای ڕێژیمی ئێران لە حاڵێکدایە کە هێشتا کێشەی ئینتێرنێتی ئەو گوندانەی ژێر ٢٠ خانوارن چارەسەر نەبووە.

بەڕێوەبەری گشتیی پێوەندی و فەناوەریی کرماشان ئیدعای کردووە؛ تەواوی ئەو گوندانەی کە ژێر ٢٠ خانوارن؛ ئینتێرنتیان هەیە.

ئەو قسانەی ناوبراو لەگەڵ قسەکانی بەڕێوەبەری گشتی بەناو پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کرماشان بە تەواوەتی ناتەبایە.

پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کرماشان وتبووی تەنیا ٥٥ لەسەدی قوتابیان لە تۆڕی "شاد" کەڵک وەردەگرن، کەوابوو ٤٥ لەسەدی قوتابیانی ئەو پارێزگایە لە خوێندن بەجێ ماون.