کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دەڵێن، دۆخەکە ئاسایی نییه

12:31 - 31 بانەمەڕ 2720

"بیژەن نامدار زەنگەنە"، وەزیری نەوتی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، دۆخەکە ئاسایی نییە و گەمارۆکانی ئامریکا و کۆرۆنا کاریگەریی لەسەر ئێران داناوە.

"زەنگەنە" وتوویەتی، هەموو دەبێ ئاگادار بن کە نەتەنیا بەهۆی گەمارۆکان ئابووریی ئێران تووشی قەیران بووە بەڵکوو کۆرۆنا کاریگەریی زیاتریشی لەسەر داهاتەکانی ئێران داناوە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، هەر چەندە هەناردەکردنمان هەبێت دیسانەوەش کێشەمان هەیە.

داهاتی نەوتی ڕێژیمی ئێران بە ڕێژەیەکی زۆر کەمی کردووە و زۆربەی پرۆژەکانی ڕێژیم بەتایبەتی پرۆژە بەرهەمهێنەرەکانی وەزارەتی نەوتی ڕێژیم ڕاگیراون.

داهاتی ڕێژیمی ئێران پشتبەستوو بە داهاتە نەوتییەکانە، بەڵام دوای گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، ئابووریی ئێران تووشی کێشە بووە.

"زەنگەنە" وتوویەتی، دەبێ لە بەشی پیشەی نەوت ٢٥ میلیارد دۆلار سەرمایەگوزاری بکرێت دەنا وەزارەتی نەوت مایەپووچ دەبێت.

پیشەی نەوتی ڕێژیمی ئێران پرتوکاوە و بەهوی گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا هیچ شیرکەتێک نایهەوێت لە ئێراندا سەرمایەگوزاری بکات.