
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" چه‌ند ڕۆژ پێش چه‌ند کاربەدەستی ڕێژیمی ئێران بریتی له فه‌رماندار، جێگر و شورا و چه‌ند كە‌سی دیكه سه‌ردانی گوندی "كاومهله"ی "سه‌قز"یان كردووە.
ئەو سەردانە بە مەبەستی باسکردنی چەند پڕۆژە و چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک ئەو گوندە بووە بەڵام خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ش زۆر به توندی هێرشیان كردووته سه‌ر ئه‌و کاربەدەستانە و ئه‌وانیان به دز و درۆزن ناو بردووه و ئه‌وانیش به ناچار گونده‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه.
لە سەقز هیچ بەڵێنییەکی ڕێژیم تا ئێستا سەری نەگرتووە و خەڵک متمانەیان بە بەڵێنەکانی ڕێژیم نییە.