کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان نەخۆشیی کۆرۆنا پەردەپۆش دەکەن

11:06 - 14 رەشەمه 2719

لە یەکەم ڕۆژ لە ئێراندا کە بە فەرمی باس لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا کرا، بەرپرسانی نەخۆشخانەی بۆکان لەوانە دوکتور "م.ی"، "د.ا" و "ن.م" بە هەڕەشە نەیانهێشتووە کادری دەرمانیی ئەو نەخۆشخانەیە دەمامک لێ بدەن.

ئەو کاربەدەستانەی نەخۆشخانە وتوویانە، نابێ دەمامک لێ بدەن چونکە کۆرۆنا جێگای مەترسی نییە و خەڵک مەترسێنن.

لە نەخۆشخانەی بۆکان بۆ یەکەم جار که نەخۆشی گومانلێکراو به کۆرۆنا خەوێندرا، دەستبەکار بوون و ئێستا بەشێک بۆ قەرەنتینە دیاری کراوە کە ۷ نەخۆشی لێیە.

کادری بەشی قەرەنتینە بە کەمترین خزمەتگوزاری خەریکی پەرستاریکردن لەو نەخۆشانەن کە مەترسییەکی زۆریان لەسەرە.

هاوکات بەهۆی بێ پارەیی، نەخۆشخانەی بۆکان داوای لە خێرخوازان کردووە کە یارمەتییان پێ بدرێت.

هەر لە بۆکان ڕێژیم دەیهەوێت بەشێکی بەرچاو لە پەرستارەکانی بۆکان بۆ شارەکانی باکووری ئێران ڕاگوازێت.

ئەو پەرستارانەی کە ترسی دەرکردن لەسەر کارکەیان هەیە به ناچاری ئەو بڕیارەیان قەبووڵ کردووە.