کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لەبارەی بەشدارینەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا هۆشداری دەدەن

11:51 - 13 رەزبەر 2720

سەرۆکی کۆمەڵگای فەداییانی ئیسلام وتوویەتی، ئەگەر کێشەکانی خەڵک چارەسەر نەکرێت لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو تەنیا ٢٠ لەسەدی خەڵک بەشداری دەکات.

"محەممەدمەهدی عەبدخودایی" سەرۆکی تەشکیلاتی بونیاتگەرای شیعه ناسراو بە "کۆمەڵگای فەداییانی ئیسلام" هۆشداریی بە کاربەدەستانی ئێران داوە کە ئەگەر دۆخی خەڵک باش نەبێت خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری ناکات.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی، فەزای سیاسی و مودیرییەتی لە ئێراندا زۆر خراپە و هەموو کاربەدەستەکان لەدوای ویستەکانی خۆیانن.

لە هەڵبژاردنی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو خەڵکی کوردستان و ئێران بە ڕێژەی کەمتر لە ٢٥ لەسەد بەشدارییان کرد و ئێستا ڕێژیم ترسی هەیە خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوودا بەشداری نەکەن.

ڕێژیم هەموو جارێک لە کاتی هەڵبژاردنەکان قەوڵ و بەڵێنیی جوان و زریقەدار دەدات، ئەویش تەنیا بە مەبەستی ڕەواییدان بە دەسەڵاتی خۆیەتی بۆ بیروڕای گشتی.