پاسدار "ڕەمەزان شەریف" وتەبێژی سپای تێرۆریستی پاسداران، قسەکانی "حوسێن سەلامی" کە هەڕەشەی کردبوو "تۆڵەی قورس" دەکەینەوە وەدرۆ خستەوە.
"سەلامی" لە قسەکانیدا بە توندی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە بکەرانی کوشتنی "مۆحسێن فەخریزادە" کردبوو.
دوای ئەو هەڕەشانە وتەبێژی ئەو ڕێکخراوەیە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی "تەسنیم" وتوویەتی: "هەواڵ و زانیارییەکانی کە لەبارەی تۆڵەکردنەوە و چۆنییەتی تۆڵەی خوێنی فەخریزادە بڵاو دەکرێتەوە؛ ڕاست نییە".
لایەنگرانی ڕێژیم دوای کوژرانی "مۆحسێن فەخریزادە" داوای تۆڵەیان دەکردەوە بەڵام تەنانەت "خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران تەنیا هەڕەشەی سزادانی لە بکەرانی ئەو ڕووداوە کرد.
"محهممهد باقری"، سهرۆکی ستادی گشتیی سپای ئێران بەڵێنیی داووە، "تۆڵهسهندنهوهیهكی قورس" چاوهڕێی ئهنجامدهرانی ئەو ڕووداوە دەبێت.
ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات بەڵام ئەگەر ئیقدامێک ئەنجام بدات لەگەڵ دژکردەوەی وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتی ئیسرائیل بەرەوڕوو دەبێتەوە.