کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران وتوویانە، ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا مەشارنەوە

17:38 - 26 خەزەڵوەر 2720

وتەبێژی وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە، بە گیانلەدەستدانی ٤٨٦ تووشبووی دیکە، ئاماری ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ٤١ هەزار کەس.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم بە ئاماژە بەوەیکە ٢٧ پارێزگای ئێران دۆخی سووریان هەیە وتوویەتی، نابێ ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا بشارنەوە.

"سیما سادات لاری" وتەبێژی وەزیری تەندروستیی ڕێژیم ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەر وتوویەتی، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣ هەزار تووشبووی دیکە بە کۆرۆنا لە ئێران دەستنیشان کراون.

"عەبدولڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی" وەزیری نێوخۆی ڕێژیم وتوویەتی: "ئیتر ئامارسازی مەکەن و ئامارەکان مەشارنەوە".

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئامارەکانی ڕێژیم ڕاست نییە و ڕێژەی تووشبووان لەوە زیاترە.