کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران پێش بە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش دەگرن

17:39 - 20 رێبەندان 2719

"حەسەن نەورۆزی"، وتەبێژی کۆمیسیۆنی دادوەری و حقووقیی مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی، ئەو پیاوانەی کە توانای ئیدارەکردنی ژیانیان نییە، ژیانی هاوبەش پێک نەهێنن.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، ئەگەر توانای پێکهێنانی ژیانی هاوبەشتان نییە سەرئێشە بۆ دەزگای دادوەری دروست نەکەن.

سیستمی سیاسی و ئابووریی ڕێژیمی ئێران بههۆی قەیران گرێچنی کۆمەڵگەی تێک داوە. بەشی زۆری لاوان لە کۆمەڵگەی ئێراندا بههۆی نەبوونی پشتیوانیی ماڵی ناتوانن ژیانی هاوبەش پێک بێنن.

بەپێی ئامارێک کە ڕێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسیەتیی ڕێژیم، ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی بڵاوی کردەوە، ڕێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێراندا بەنیسبەت ساڵی ٩٠، بۆ نیوە دابەزیوە.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پێکنەهێنانی ژیانی هاوبەش، کێشە ئابوورییەکانە و بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی و ڕاپرسی لەنێو لاوان کە چەند کەس لە کۆمەڵناسان لە ئێران کردوویانە، ٩١.٨ لەسەدیی کوڕان لە ئێراندا بەهۆی نەبوونی کار، هاوسەرگیری ناکەن.