کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاربەدەستێکی پێشووی مەجلیس وتوویەتی ئەگەر خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەرمان سەرکوت نەکردبا ئینقلاب دەکرا

18:00 - 5 خەزەڵوەر 2720

"موحەممەد ڕەزا باهونەر" جێگری سەرۆکی پێشووی مەجلیس وتوویەتی، ئەگەر خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری  ساڵی ٩٨ی هەتاویمان سەرکوت نەکردبایە ئینقلاب ڕووی دەدا.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم باسی لەوە کردووە خواستە جێبەجێ نەکراوەکانی خەڵک وەک بەرمیلێکی پڕ لە باڕووت وایە کە ئەگەری تەقینەوەی زۆرە.

خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی کە دژ بە گرانبوونی بێنزین دەستی پێکرد؛ زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێرانی گرتەوە.

ئەو خۆپیشاندانە بە توندترین شێوە سەرکوت کرا. لەگەڵ دەسپێکی خۆپیشاندانەکاندا خامنەیی بڕیاری دا هەر کارێک پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران بیکەن.