کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارخانەی "سلیکۆن متاڵـ"ـی برووجێرد بەهۆی نەبوونی سەرمایە داخرا

12:31 - 21 بانەمەڕ 2722

کارخانەی "سلیکۆن متاڵـ"ـی برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان کە وەک شەشەمین کارخانەی سلیکۆنی جیهان دێتە ئەژمار بەهۆی بێکیفایەتیی بەرپرسانی ڕێژیم داخرا.

ئەو کارخانەیە ساڵی ١٣٨٨ لە پێنج فازدا هاتە بواری جێبەجێکردن و بەپێی بەڵێنییەکانی بەرپرسانی پەیوەندیدار دەبا ساڵی ١٣٩١ گەیشتبایەتە ئاستی بەرهەمهێنان کە پێنج ساڵ دوا دەکەوێت.

دوای ماوەی چوار ساڵ بەرهەمهێنان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی بانکی و نەبوونی سەرمایەی پێویست لە ئیستادا داخراوە و بەوهۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کرێکار بێکار بوونە.

کرێکارانی ئەو کارخانەیە بێ ئەوەیکە بیمەی بێکارییان بۆ تەرخان بکرێت بەگشتی لەسەر کار دەر کراون و هیچ کەس وەڵامدەری بێکاری و دۆخی خراپی ژیانی ئەو کرێکارانە نییە.

کارخانەی "سلیکۆن متاڵـ"ـی برووجێرد لە حاڵێکدا داخراوە کە بینای فازی یەکەمی ئەو کارخانەیە زیاتر لە ٨٠ لەسەد تەواو بووە.