کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاردانەوەی بەهرام قاسمی به ڕاگەیەندراوی کۆتاییهاتنی کۆنفڕانسی وەرشۆ

11:33 - 27 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: وتەبێژی وەزراەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، باسی لەوە کردووە: که ڕاگەیەندراوی کۆتاییهاتنی کۆنفرانسی وەرشۆ، "بەڵگەیەکی بێ قازانج" و "شکستخواردووە"  و " هیچ بایەخـ"ـێکی نییە.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی هەینی، ٢٦ی ڕێبەندان، وڵاتانی ئێران، تورکیه، لوبنان، سووریه، عێراق و فلستینی وەک سەرەکیترین ئەکتەرانی ناوچە ناو بردووە و نەبوونی ئەم وڵاتانە لە کۆنفڕانسی وەرشۆی بە نیشانەی "شکست" ناو بردووە.

ئامریکا و لەهستان، خانەخوێی هاوبەشی کۆنفڕانسی وەرشۆ، ئەم کۆنفرانسەیان به "مێژوویی" و "پڕبەرهەم" ناو بردووە.

لە بەڵگەی کۆتاییی ئەم کۆنفڕانسەدا، کە به هەبوونی نوێنەری زیاتر لە ٦٠ وڵاتی جیهان لە وەرشۆ و لە لایەن ئامریکا و لەهستانەوە کۆ کرایەوە، باس لەوە کراوە، کە بابەتی پڕ نێوەڕۆکی بەشداربووان جەختی لەسەر هەڕەشەکانی بەرانبەر به ڕۆژهەڵاتی ناوین کردووە و هەروەها باس لەسەر هەندێک پرسی وەک:  تێرۆریزم و تەشەنەی دەرگیرییەکان که ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان دەخەنە مەترسییەوە، کراوە.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، بەردەوام لە هەمبەر بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی وەرشۆ، ناڕەزایەتییان نیشان دا و ئەو کۆنفڕانسەیان به سیرکی وەرشۆ ناو برد.

حەسەن ڕۆحانی، سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرکۆماری وڵاتانی ڕووسیه و تورکیه له بەندەری سووچی، کۆنفڕانسی وەرشۆی بە پووچ و بێئاکام ناو بردووە.

لە لایەکی تریشەوە، مایک پۆمپێئۆ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە، که ئامریکا سوورە لەسەر ئەوەی کە جیهان بەو قەناعەتە بگەیەنێت، کە دەبێ عەلی خامنەیی و قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیم نەتوانن