کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاردانەوەی جان بۆڵتۆن لەسەر قسەکانی ڕۆحانی

11:31 - 2 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: ڕاوێژکاری ئەمنییەتیی دانڵد ترامپ هۆشداریی بە ئێران داوە.

ڕۆژی دووشەممە، ڕیکەوتی ١ی گەلاوێژ، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتیی دانڵد ترامپ، سەرکۆماری ئامریکا، هۆشداریی بە ئێران دا، کە لە بەرانبەر ئامریکادا زمانی هەڕەشە بەکار نەهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتدپرێس، جان بۆڵتۆن وتوویەتی: کە سەرکۆمار لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا پێی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئێران هەڵەیەک بکات، باجێک دەدات کە هیچ وڵاتێک نەیدابێت.

هەروەها هەمان ڕۆژ  دانڵد ترامپ لە تویتێکیدا، ڕوو لە حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران نوسیبووی: "هەرگیز جارێکی تر هەڕەشە لە ئامریکا نەکەیتەوە، چونکە کارێکت بەسەر دێنین بەسەر کەمتر وڵاتێک لە مێژوودا هاتبێت".

ئەم قسانەی جان بۆڵتۆن و دانڵد ترامپ کاردانەوەیەک بووە لە بەرانبەر قسەکانی حەسەن ڕۆحانی، کە وتبووی: "شەڕ لەگەڵ ئێران، دایکی شەڕەکانە و ئاشتی لەگەڵ ئێران، دایکی ئاشتییە".

هەروەها هۆشداری بە بەرپرسانی ئامریکای دابوو، کە "یاری لەگەڵ کلکی شێردا مەکەن، پەشیمان دەبنەوە".