کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاردانەوەی هاووڵاتییانی کورد بە پڕۆپاگاندای رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دژی حیزبی دیموکرات

19:43 - 14 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە مینبەری مزگەوتەکان و بۆنە ئایینییەکان لەهەوڵی چەواشەکاریی راستییەکانی بزووتنەوەی نەتەوەی کورد و بە تایبەت حیزبی دێموکرات دایە و ئەوەش کاردانەوەی هاووڵاتییان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی شاری رەبەت بە کاردانەوە نیسبەت بە چەواشەکاری و دەنگۆکانی رێژیمی ئیسلامی، لەسەر جێگە و پێگەی قورس و قایەمی بزووتنەوەی حیزبی دێموکرات لە نێو کۆمەڵانی خەڵک جەختیان کەردەوە.

هاووڵاتییانی کورد، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتیان بە پەخشی تراکت و سی‌دی لە نێو شاری رەبەت بە مەبەستی رەت‌کردنەوەی دەنگۆ و پڕۆپاگاندای رێژیم یارمەتی داوە.

لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە چالاکیی تەبلیغی لە شەقامی لیلانە، فەلەکەی مامۆستا هەژار، دەوروبەری پاسگا و مۆڵگەی بەسیج بە هەڵپەرەستییەکانی رێژیم لە ڕێوڕەسمی ئایینییەکاندا وەڵامیان داوەتەوە.

رێژیمی ئیسلامیی ئێران ساڵانی زۆر بە کەڵکاوەژۆ لە ئیمکاناتی ماددی و کەڵک وەرگرتن لە رێوڕەسمە ئایینییەکان هەوڵیان لە چەواشەکاریی راستییەکانی بزووتنەوەی رزگاری‌خوازانەی کورد و مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی داوە.