کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارمەندانی ئیدارەی "تۆمارکردنی باری کەسیـ"ـی پارێزگای سنە لەبەر کەمیی مووچەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی

12:11 - 25 سەرماوەز 2721

کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئیدارەی "تۆمارکردنی باری کەسیـ"ـی (ثبت احوال) پارێزگای سنە هاوئاهەنگ لەگەڵ پارێزگاکانی دیکە لە بابەت کەمیی مووچەی مانگانە و ڕەوشی خراپی کار لە چوارچێوەی ئیداراتی خۆیاندا، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەو کارمەندانە دەڵێن کە لە چاو ئیدارەکانی دیکە، کاریان زۆر زیاترە بەڵام مووچەی مانگانەیان لە هەموو ئیدارەکان کەمترە.

کارمەندانی ئیدارەی "تۆمارکردنی باری کەسیـ"ـی پارێزگای سنە، خوازیاری ئەوەن کە مووچەی هەموو ئیدارەکان هاوئاستی یەکتری بکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران و کوردستان، چین و توێژە جیاوازەکان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.