کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارمەندانی ئیدارەی دادگوستەریی لە چەند شاری کوردستان بەهۆی کەمیی مووچە مانیان گرتووە

10:31 - 20 بەفرانبار 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار کارمەندانی ئیدارەی دادگوستەری شاری سەقز لەبەردەم دادگوستەریی ئەو شارە مانیان گرتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە "کوردستان میدیا" ڕاگەیاند شەممە ١٨ی بەفرانبار کارمەندانی ئیدارەی دادگوستەریی شاری سەقز لەبەردەم دادگوستەریی ئەو شارە لەبەر کەمیی مووچەی مانگانە مانیان گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە هەتا داخوازییەکانیان جێبەجێ نەبن، ناچنە سەر کار.

لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش وەک "گاوارەی گوران و سونقور و کولیایی" لەبەر کەمیی مووچەی مانگانە مانیان گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە هەتا داخوازییەکانیان جێبەجێ نەبن، ناچنە سەر.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەبەر کەمیی و دابین‌نەکردنی مووچەی مانگانە کارمەندانی دادگوستەریی زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران وەکوو مەریوان، کرماشان، ئیسفەهان، ئەهواز و شاری کورد کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە و لە ڕێگای مانگرتنەوە داوای پێداچوونەوە و جێبەجێکردنی داخوازییەکانیان  کردووە.