بەپێی ڕاپۆرتێکی نهێنیی هەیئەتی کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بابەت گەمارۆکانی سەر کۆرەی باکوور، ئاشکرا بووە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و کۆرەی باکوور لە ساڵی ڕابردووە لە بابەت دروستکردنی مووشەکی دوورمەودا هاوکارییەکانیان دەست پێکردووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ''بلۆمبێرگ''، کۆرەی باکوور لە ڕاستای هاوکاری بۆ دروستکردنی مووشەکی دوورمەودا، پارچەی سەرەکی بۆ ئێران دەنێرێت و دواین حاڵەتی ناردنی ئەو کەرەستانە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئەنجام دراوە.
بەپێی زانیارییەکان ناوەندی توێژینەوەی ''حاج عەلی موەحێد'' بۆ دروستکردنی مووشەکی هەڵگری ماهوارە لە پسپۆرانی مووشەکیی کۆرەی باکوو کەڵکیان وەرگرتووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هێشتا ڕوون نییە ئەو کەرەستانەی بۆ ئێران نێردراون چ کەرەستەیەک لەخۆ دەگرێت و هاوکاریی ئەو دوو وڵاتە لە چ ئاستێکدا بووە.