کوردستان میدیا: کارناسێکی ژینگه‌پارێزی، به لێکدانه‌وه‌ی کێشه‌کانی ئێستا و داهاتوو که به‌ره‌وڕووی گۆلی زرێبار ده‌بنه‌وه، به‌رپرسانی رێژیم به هۆکاری سه‌ره‌کیی له‌ناوچوونی ئه‌و گۆله له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
سه‌باح په‌ناهی، کارناسی ژینگه‌پارێزی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه و ئاریشه‌ی ژینگه‌ی گۆلی رزێبار به هه‌واڵده‌ریی مێهری گوتووه: بینا کردنی به‌نداوی خاکی له به‌شی باشووریی گۆلی زرێبار، هاتنی به‌ڵخ (رسوبات) و لم و خیزی نێو ئاو و پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵانی ٩ گوندی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ نێو گۆلی زرێبار، له‌و کێشه‌گه‌له‌ن که ژینگه‌ی ئه‌و شاره، به‌تایبه‌ت گۆلی زرێبار ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌و کارناسه له درێژه‌دا ده‌ڵێت، چه‌ندین کێشه‌ی دیکه که به‌رۆکی گۆلی زرێباری گرتۆته‌وه ده‌توانین به ته‌فروتوونا بوونی دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ری زرێبار و هه‌ڵکه‌ندی چاڵ به مه‌به‌ستی جۆراوجۆر و راوی له‌راده به‌ده‌ر، پاپۆڕوانی، نه‌بوونی چاودێری و کونترۆڵی به‌رپرسان، نه‌بوونی ئاگایی له پرسه‌کانی ژینگه‌پارێزی له نێوان توێژه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا و به‌رپرسانی رێژیم و راوی له‌راده‌به‌ری باڵنده‌کان و ئاژه‌ڵه مه‌مکداره‌کان، ئاماژه بکه‌ین.
ناوبراو شاره‌وانی و باقی به‌رپرسانی رێژیم له شاری مه‌ریوان له ره‌وتی له‌نێوچوونی گۆلی زرێبار به به‌رپرسیار ده‌زانێت و ده‌ڵێت: له درێژه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ماڵیات له شوێنه پارێزراوه‌کانی گۆلی زرێبار وه‌رگیراوه، به‌ڵام ئه‌و ماڵیاته خه‌رجی خاوێن کردنه‌وه، پاراستن و ... هتدی گۆلی زرێبار نه‌کراوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران